له سلێمانی هێرش كرایه سهر ئۆفیسی سهرهكی تهڤگهری ئازادی
وێستگه نیوز ـ
چەند کەسێک هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی سەرەکی تەڤگەری ئازادی لە سلێمانی و زەرەر و زیان بەر ئۆفیسەکە کەوت و چەند کەسێکیش برینداربوون.
شیلان شاکر، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی رایگەیاند، ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر ئۆفیسی تەڤگەری ئازادی بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە چونەتە ناو ئۆفیسەکە و بەشێکی زۆر لە کەرەستە و کەلوپەلەکانی ناو بیناکەیان شکاندووە و هێزە ئەمنییەکان هیچ هەڵویستێکیان نەبووە.
وتیشی: "بەهۆی هێرشەکەوە چەند ئەندامێکی تەڤگەری ئازادی برینداربوون".
ئەوەش لە کاتێکدایە مانگی تەمموزی ڕابردوو لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللە لە ئۆفیسی سەرەکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شەقامی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی کرا و لەماوەی رابردووشدا لە شاری سلێمانی و دەورووبەری چەند جارێک تەقە لە بارەگای چەند حزب و لایەنەکی تر کراوە.
هــ. ر
AM:08:34:24/09/2018
ئهم بابهته 4848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت