به‌رهه‌مه نوێكه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز – خانمه گۆرانیبێژی لاو كه‌ویار نوێترین به‌رهه‌می به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرده‌وه.
نوێترین به‌رهه‌می خانمه گۆرانیبێژی لاو كه‌ویار به‌ناوی "نیوه شه‌و"ه‌وه‌یه و له ستۆدیۆی خاك له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌تاوه تۆماركراوه.
هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كه محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز) نووسیویه‌تی و هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم ئاوازه‌كه‌ی داناوه و هونه‌رمه‌ندی موزیسیان رێبین سالار كاری دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ كردووه و رێباز موتابچی وێنه‌ی گرتووه.
كەویار هەورامی ساڵی 1999 لە هەڵبجە لەدایكبووە و ساڵی 2010 بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی منداڵانی بەهرەمەندی كرد بە ناوی "تۆ نمونەی" لەو كاتەشەوە بەهۆی دەنگە تایبەتەكەیەوە توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدابكات.
PM:05:34:28/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت