به‌هاوكاری هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌گه‌ڕێته‌وه
وێستگه نیوز –
خانمه گۆرانیبێژ ناسلی رایگه‌یاند كه به هاوكاری ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌گه‌ڕێته‌وه بواری گۆرانیوتن.
هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خانمه گۆرانیبێژ ناسلی بڵاوكرده‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ناسلی رایگه‌یاندووه كه "بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ دوربووم له كاره هونه‌رییه‌كانم".
ناسلی ده‌ڵێت: "له ئێستادا به هاوكاری مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر چه‌ند گۆرانیم ئاماده‌كردووه و هیوادارم به زووترین كات بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لاتان".
ناسلی له ساڵی 1989 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه و له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كوردستانیان جێهێشتووه و ئێستا له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه.
له ساڵی 2010دا ھەڵکەوت زاھیر ئەلبۆمێکی بە ناوی Black & White بۆ کچە گۆرانیبێژ ناسلی داناوە.
PM:07:32:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 20280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت