دوو خوشكه‌كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
وێستگه نیوز – دوو خوشكه به‌ندبێژه‌كه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئاهه‌نگێكیان بۆ پشتیوانی ریفراندۆم سازكرد.
ئه‌مڕۆ پۆلێک لە پێشمەرگەکانی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، سەردانی پەرلەمانی کوردستانییان کرد و لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یه‌كگرتوو و فراكسیۆنه‌كانی ترەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
دواتر له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ردوو خوشكی به‌ندبێژ سارا و خه‌نده ئاهه‌نگێكیان بۆ پشتیوانی ریفراندۆم ساز كرد.
سارا و خه‌نده، له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری كۆیه‌ن، دانیشتووی شاری هه‌ولێرن، نزیكه‌ی ساڵێكه گۆرانی و به‌ند ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانیبێژێكی میللیشدا، دانیشتنی تایبه‌تیان سازكردووه.
له ماوه‌ی رابردوو له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هێرشی توند كرایه سه‌ریان له‌سه‌ر وتنی گۆرانی له‌سه‌ر ئه‌و شێوه ستایله.
PM:06:39:13/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 41763
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت