باوكی گۆرانیبێژێكی دیاری كورد كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز -
موزیسیانێكی ناسراوی كورد و باوكی یه‌كێك له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كورد له شاری سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی میهر نیوز بڵاویكرده‌وه كه ، دوێنێ پێنجشه‌مه شه‌ریف وه‌لیدی، موزیسیانی ناسراوی كورد له شاری سنه كۆچی دوایی كرد.
میهر نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "شه‌ریف وه‌لیدی كه باوكی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد فه‌تانه وه‌لیدییه، ئامێرژه‌نێكی كۆنی شاری سنه‌یه و له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی ئه‌م شاره كۆچی كردووه".
فه‌تانه وه‌لیدی له ته‌مه‌نی لاویه‌تیدا چه‌ند گۆرانییه‌كی سۆزدار و عاشقانه‌ی خوێندووه كه به هۆیه‌وه ناوبانگێكی ئه‌فسانه‌یی ده‌ركردووه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا فه‌تانه وه‌لیدی له‌گه‌ڵ باوكی ژیاوه و له دوای كۆچی باوكی كه خۆیشی ئامێرژه‌نێكی ناسراوی شاری سنه بووه، ڕوون نییه خاتوو فه‌تانه له لای كێ ده‌مێنێته‌وه و كێ خزمه‌تی ده‌كات.
بڕیاره ته‌رمی شه‌ریف وه‌لیدی سبه‌ینێ شه‌مه له گڵكۆی هونه‌رمه‌ندانی سنه له به‌هه‌شتی موحه‌مه‌دی ئه‌سپارده‌ی خاك بكرێت.
AM:10:35:25/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 47784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت