جه‌مال كۆچه‌ر: ره‌نگه نرخی نه‌وت له بودجه‌دا بۆ 53 دۆلار دابه‌زێنرێت
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ناو پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ره‌نگه گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دابه‌زینی نرخی نه‌وت گۆڕانكارییه‌كانی ناو پڕۆژه‌كه راگیراون.
وتیشی: "پێشتر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به سه‌رو 65 دۆلاره‌وه له بودجه‌دا دانرابوو، به‌ڵام دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وت وایكرد گۆڕانكارییه‌كان خاوتر ببنه‌وه و ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌سه‌رله‌به‌ری یاساكه‌دا بكرێت".
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌وه‌شی وت: "نه‌وتی عیراق له جیهاندا هه‌ر به‌رمیله‌ی حه‌وت بۆ هه‌شت دۆلار كه‌متر ده‌كات، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت نرخێكی نوێی بۆ دابنرێت كه من وای بۆ ده‌چم له 53 دۆلاردا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك جێگیر بێت".
PM:02:17:28/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت