په‌رله‌مانتارێكی كورد: ده‌ستكه‌وتی باش له بودجه‌ی 2019 بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستده‌هێنین
بینای پەرلەمانی عیراق
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان بۆ به ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌ستكه‌وت بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 به‌رده‌وامه و به‌م نزیكانه ئه‌نجامه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ون.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوێنێ دووشه‌ممه لیژنه‌ی دارایی كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به‌شداریمان كرد و قسه‌ی خۆمان هه‌بوو له‌سه‌ر بودجه‌ی 2019".
وتیشی: "هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی بابه‌ته‌كانی پشكی كورد و مافه داراییه‌كانی پێشمه‌رگه، مافه‌كانی جوتیاران، بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی گرێبه‌ستی نه‌وت و چه‌ند پرسێكی دیكه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا".
ئه‌وه‌شی باسكرد، كۆی ئه‌و پرسانه‌ی تایبه‌تن به هه‌رێمی كوردستانه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه
روونیشیكرده‌وه: لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسا دانان به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عیراق، ئه‌و لیژنه‌یه هه‌نگاوی باشی ناوه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌وه‌شی وت: "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین بودجه‌ی 2019، بێته په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
PM:10:44:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت