شارهوانی ههولێر روونكردنهوه لهسهر بڕیارێكی پێشووی دهدات
دیمەنێک لە شاری هەولێر
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڕیارێکی پێشووی بۆ رێگەپێدانی خانوو دروستکردن لە گەڕەکە نوێیەکان بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاندووە، رێپێدانی خانوو دروست کردن بۆ گەڕەکە نوێیەکان واتە ئیفرازاتی نوێ ئەو بریارە نوێیەی کە دەرچووە، دەیانگرێتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، ئیفرازاتی نوێ گەڕەکە نوێیەکانی وەک 8 حەسارۆک و باغلومنارە و گرت جۆتیار...ھتد، بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، ھەروەھا نابێ زەویەکان کارت بن و دەبێ لەسەر سەنەد (تاپۆ) دروست بکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ گەڕەکە کۆنەکان کێشەی نابێت و ئەگەر بەناوی دوو کەسیشەوە بێ، کێشەی نییە و رێگەی پێدەدرێت خانووی لەسەر دروست بکا .
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاشکراشیکردووە، لەبارەی ئەو رێنماییەوە ھەر شەش شارەوانییەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێت ئەو بڕیارە نوێیە جێبەجێ بکەن.
هەفتەی رابردوو شارەوانی هەولێر چەند رێنماییەکی سەبارەت بە خانوو دروستکردن دەرکرد و بە پێی رێنماییەکە رێگە نادرێت لەسەر یەک زەوی دوو خانوو دروستبکرێت و ئەو زەویانەش کە کارتیان هەیە و نەکراونەتە تاپۆ، رێگە نادرێت خانوو لەسەریان دروستبکرێت.
هــ. ر
AM:09:41:25/11/2018
ئهم بابهته 3728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت