بڕیارێكی شاره‌وانی هه‌ولێر هاوڵاتییان نیگه‌ران ده‌كات
دیمەنێک لە شاری هەولێر
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
شاره‌وانی هه‌ولێر دروستكردنی دوو خانوو له‌سه‌ر یه‌ك پارچه زه‌وی قه‌ده‌غه ده‌كات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران نییه.
بەپێی بەپێی نووسراوێك كەله 18ی تشرینی دووه‌می 2018 ده‌ركراوه و واژۆی سامان محه‌مه‌د ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێری له‌سه‌ره و گشتاندنی بۆ شارەوانیەكانی 1 و 2 و 3 و 4و 5 و 6 بۆ كراوە، بڕیاردراوە رێگە نەدرێت لەسەر یەك پارچە زەوی دوو خانوو دروست بكرێت، هەروەها ئەو زەویانەی فۆڕمیان هەیە مۆڵەتی بینایان پێ‌نادرێت تا نەكرێنە تاپۆ.
لای خۆیه‌وه، عه‌باس محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر له رووی شارستانی و جوانی بیناكانه‌وه كارێكی باشه، چونكه نه‌ك 100 مه‌تری به‌ڵكو بینا هه‌یه رووبه‌ره‌كه‌ی 75 مه‌تره‌و هه‌یه 50 مه‌تره، ئه‌مه‌ش هه‌م كولفه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ت زیاد ده‌كات كه ده‌بێت خزمه‌تگوزاری بۆ دابین بكات، هه‌م له رووی چڕی دانیشتوانیشه‌وه قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست ده‌كات.
وتیشی: "به‌ڵام ئه‌م بڕیاره بۆ هه‌ژاران كارێكی باش نییه، چونكه خێزان هه‌یه یه‌ك خانوویان هه‌یه رووبه‌ره‌كه‌ی 200 مه‌تر یان 150 مه‌تره، كاتێك كوڕێكی ئه‌و ماڵه هاوسه‌رگیری ده‌كات پاره‌ی نیه بڕوات خانووی تازه بكرێت یان كرێ بدات، هه‌رچونێك بێت پاره‌یه‌ك قه‌رز ده‌كات و له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی باوكی خانوویه‌كی تر دروست ده‌كات".
روونیشیكرده‌وه: هه‌روه‌ك هه‌ندێك له خه‌ڵكی هه‌ن به دوو كه‌س زه‌ویه‌كی 200 مه‌تریان كڕیوه و ده‌یانه‌وێت هه‌ریه‌كه‌یان 100 مه‌تر ده‌كه‌ن به بینا، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌شی نه‌هێشت.
ئه‌وه‌شی باسكرد، ده‌بێت حكومه‌ت چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكات، چونكه هه‌ژاران ده‌ستكورتن و ده‌بێت بڕیارێك نه‌دا كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران نه‌بێت.
AM:11:38:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت