تۆمەتبارێكی هه‌ولێر له‌ سلێمانی دەستگیركرا

‌دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەولێر لە سلێمانی.. وێنەکە خوازراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێنی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە داواكراو بوو.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بەنوسراوێك هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرانەوە بەبونی تۆمەبارێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیر بكرێت و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرا".

راشیگه‌یاند: لە ئێستادا تۆمەتبار (أ، ع، م لەدایكبووی 1982 ی دانیشتوی هەولێر) بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

هــ. ر


AM:10:40:22/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو