چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراو سێ ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندنیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر سێ ئامێری هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئیرتیوازیدا گرتووه.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "بەسەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد چوار تۆمەتباریان دەستگیركردو دەستیشیان بەسەر سێ ئامێری بیرهەڵكەندا گرت".
راشیگه‌یاند: دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرەوە هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد ئاگاداركرانەوە كە چەند كەسێك خەریكی هەڵكەندنی بیری نایاساین لە سنوری گوندی كانی شینكە، دەستبەجێی هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا دەستبگیرێت بەسەر سێ ئامێری بیرهەڵكەندندا و چوار تۆمەتباریش دەستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت: "لە ئێستاشدا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە كراوەتەوە".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "هەڵمەتی دەستگیركردنی سەرپێچیكەران بەردەوامی دەبێت و هەركەسێك سەرپێچی بكات بەهەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیردەكرێت و رووبەڕووی یاسادەكرێتەوە".
هــ. ر
PM:12:49:04/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1673
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت