پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 18 تۆمه‌تباری راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی توانیان 18 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌شت كه‌سیان خه‌ڵكیان فریوداوه‌و پاره‌یان خواردوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: لە ماوەی رۆژانی (1 تا 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2018) هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار-رۆژئاوا 18 تۆمەتبار دەستگیر كردووه و سەرجەمیان روووبەڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه.
تۆمه‌تباره‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
- دەستگیركردنی چوار تەقەكەر.
- دەستگیر كردنی چوار تۆمەتبار بە پێی ماددەی 405-31 .
- دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بە پێی ماددەی 412، لێدانی بە ئەنقەست.
- دەستگیركردنی هه‌شت تۆمەتبار بە پێی ماددەكانی (453، 456) فێڵ كردن و خواردنی پارەی هاوڵاتیان.
هەروەها دەستیش گیراوە بەسەر دوو دەمانچە و یه‌ك چه‌كی كڵاشینكۆف.
هــ. ر
PM:12:28:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت