ده‌ركه‌وتنی له‌ناكاوی تابلۆیه‌كی یادكردنه‌وه‌ی سه‌دام له له‌نده‌ن تووڕه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
ده‌ركه‌وتنی له‌ناكاوی تابلۆیه‌كی یادكردنه‌وه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق له رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن تووڕه‌یی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
یه‌كێك له‌دانیشتووانی گه‌ڕه‌كێكی رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه به ده‌ركه‌وتنی له‌ناكاوی تابلۆیه‌كی یادكردنه‌وه‌ی سه‌دام حسێن له ناوچه‌كه‌یان تووشی سه‌رسوڕمان بوون.
تابلۆكه برۆنزییه و له‌سه‌ر شوێنێكی دانیشتن له شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌ی وانستیدی رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن دانراوه و له‌سه‌ری نووسراوه "یاده‌وه‌ری خۆشه‌ویستی بۆ سه‌دام حسێن" ئاماژه‌ش به مێژووی له‌دایكبوونی له ساڵی 1937 و له سێداره‌دانی له 2006دا دراوه.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و تابلۆ برۆنزییه كه ستایشی دیكتاتۆری پێشووی عیراق ده‌كات تووڕه‌یی ژماره‌یه‌ك دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
رۆژنامه‌ی "the independent"ی به‌ریتانی له زاری میلیسیا مۆندای –چینینی ته‌مه‌ن 38 ساڵ كه یه‌كێك له دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه بڵاویكرده‌وه "ترسام، دایكم سه‌ردانی كردین و سه‌رنجی بۆ لای تابلۆكه راكێشام، به راشكاوی تووشی شۆك بووم و راسته‌وخۆ هه‌وڵمدا لێی دڵنیابمه‌وه".
میلیسیا ده‌ڵێت: "پێموابوو كه دایكم هه‌ڵه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆقاندمی ئه‌وه‌بوو كه دایكم راستی ده‌كرد، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌سێك یادی ژیانی كه‌سێك بكات كه ئه‌و هه‌موو ترس و تۆقاندنه‌وه‌ی دروست كردووه، كارێكی قێزه‌ونه، ئه‌گه‌ر بۆ خۆشیش بێت هیچ مایه‌ی پێكه‌نین نییه".
رۆژنامه‌ی "the sun" له زاری رید بریدج وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه مۆڵه‌تیان نه‌داوه به كه‌س بۆ دانانی ئه‌و تابلۆیه و لابراوه.
به‌شێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه له هه‌ژماره‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی تابلۆكه‌یان له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانیان بڵاوكرده‌وه.
له ساڵی 2003دا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، سه‌دام حسێن كه زیاتر له 30 ساڵ حوكمی عیراقی كرد له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابرا و له ساڵی 2006دا دوای ئیدانه‌كردنی به ئه‌نجامدانی تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی له‌سێداره درا.
تا ئێستاش نازانرێت ئایا دانانی ئه‌و تابلۆ یاده‌وه‌رییه بۆ شۆخی بووه یان له‌لایه‌ن كه‌سێكی هه‌واداری سه‌رۆكی پێشووتری رژێمی عیراقه‌وه دانراوه.
سه‌رچاوه: bbc
AM:11:37:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 11720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت