وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق: وەرگرتنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم رەتدەکەینەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كادرو هێز ره‌وانه‌ی ده‌روازه‌ سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانخه‌نه‌ ژێر ركێفی به‌غداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند: ناردنی هێز و وەرگرتنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ رەتدەکەنەوە.

وەزارەتی بەرگریی عیراق دەشڵێت: "بەو پلانە پابەندین کە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دانراوە، بەپێی ئەو کاتانەی دیاریکراون".



PM:05:51:29/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 10257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو