كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كات له‌نێویاندا خاڵه گومركییه نوێیه‌كان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2018 فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره 14ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له چه‌ند بڕگه‌یه‌ك پێكهاتووه.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌كه، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و تانانه ده‌كرێت كه سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران پێشكه‌شكراوه.
له خاڵی دووه‌می كارنامه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر شێوازی بڕیاری تایبه‌ت به بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی پێشوو له ماوه‌ی كاربه‌ڕێكردن به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی یاسایی ده‌درێت.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ئاماده‌بوونی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانگه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانی عیراقی، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به دراوی عیراق و كاری بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێت.
له كۆتایی كارنامه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه وتووێژ له‌سه‌ر خاڵه گومركییه نوێیه‌كان ده‌كرێت.
له كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراقدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تیا نییه سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه تا ئێستا هه‌شت وه‌زیری دیاری نه‌كراون كه بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، ناوخۆ، رۆشنبیری، په‌روه‌رده، داد، پلاندانان، خوێندنی باڵا، كۆچ و كۆچبه‌ران.
PM:11:27:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت