یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی: چاره‌سه‌ری خێرای گرفته‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان كرا
دیمەنی خۆپیشاندانی خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی
وێستگه نیوز -
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌په‌له و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چاره‌سه‌ری گرفتی خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانیان كردووه، ئاشكراشیكرد كه "26ی ئه‌م مانگه ته‌نده‌ر ده‌كرێته‌وه بۆ كۆمپانیاكان و ده‌درێت به كۆمپانیایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان پاكبكاته‌وه".
د.ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "زانكۆی سلێمانی زانكۆیه‌كی گه‌وره‌یه و چوار كه‌مپی هه‌یه (كه‌مپی نوێ، كه‌مپی ناوشار، كه‌مپی عه‌واڵ، كه‌مپی سه‌یدسادق)، زیاتر له 30 باڵه‌خانه‌ی به‌شه‌ناوخۆیی هه‌یه كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار خوێندكار تێیدا نیشته‌جێن و ئه‌مانه‌ش پێداویستیان هه‌یه".
د.ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ وتی: "له‌دوای ناڕه‌زاییه‌كانی خوێندكاران رۆژی 2018/11/13، له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی و بنكه‌ی پۆلیسی زانكۆ و كارگێڕی زانكۆ و سیانه و نوێنه‌ری خوێندكارانی خۆپیشانده‌ری به‌شه‌ناوخۆییه‌كان كۆبووینه‌وه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ رێككه‌وتنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رچاوڕونیمان دانێ كه ئێمه له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینه‌وه داوامان كردووه كۆمپانیای چاكه‌ره‌وه و پاككه‌ره‌وه‌مان بۆ دابین بكرێت، به‌ڵام گرفتمان هه‌بووه له رۆتیناتی وه‌زاره‌تی دارایی، هه‌ربۆیه 2018/11/4 ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیووه و راسته‌وخۆ كاری ته‌نده‌رینمان بۆ كردووه و به‌پێی یاساش ته‌نده‌ر ده‌كرێت و له 2018/11/6 ته‌نده‌ره‌كه كراوه و ده‌بێت به‌پێی یاسا 21 رۆژ له ته‌نده‌ریندا بێت".
وتیشی: "2018/11/26 ته‌نده‌ر ده‌كرێته‌وه بۆ كۆمپانیای چاككه‌ره‌وه و پاككه‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی، به‌مه‌ش بابه‌تی پاكوخوێنی و هه‌وای گه‌رم چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
د.ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شه‌ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به‌په‌له تا كاتی ده‌رچوونی ته‌نده‌ره‌كه بۆ كۆمپانیا كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، شه‌ش بینامان هه‌یه زۆپامان بۆ دابینكردوون له‌م دوو رۆژه‌دا نه‌وتیشمان به‌سه‌ر دابه‌شكردوون".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی گه‌رم، ئاراس فه‌ریق، رایگه‌یاند كه "ئێمه بینای BD9 مان هه‌یه پێشتر شه‌ش كاتژمێر ئاوی گه‌رمیان پێده‌درا ئێستا بۆته 12 كاتژمێر، له‌سه‌ر داوای خۆیان كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 5ی ئێواره و كاتژمێر 7 بۆ 12ی شه‌و ئاوی گه‌رمیان بۆ دابین ده‌كه‌ین به رۆژانی هه‌ینیشه‌وه، بۆ هه‌موو ژورێكیش له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆیان زۆپامان پێداون".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "دڵنیایشمان داوه‌ته خوێندكاران ئه‌و 25 هه‌زار دیناره‌ی لێیان وه‌رگیراوه، وه‌ك ئه‌مانه‌تێك لێیان وه‌رگیراوه له مانگی پێنج‌دا هه‌ر خوێندكارێك ئه‌ستۆپاكی بكات و ژووره‌كه‌ی به‌بێ گرفت راده‌ست بكاته‌وه پاره‌كه‌ی پێده‌درێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ستۆپاكی نه‌كات به پێی ئه‌و زیانه‌ی له ژووره‌كه‌ی داوه پاره‌كه‌ی لێده‌بڕدرێت".
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد "كۆمپانیایه‌كمان له به‌غداوه هێناوه، كار له بینا سووتاوه‌كه ده‌كه‌ن كه سێنتڕاڵه و ئاو و هه‌وا بۆ شه‌ش بیناكه‌ی تر دابین ده‌كات، بیناكانی تر گرفتمان نییه ته‌نها ئه‌و شه‌ش بینایه نه‌بێت، خوێندكارانیش مافی خۆیانه و دنیا سارده بۆیه به‌شێوه‌ی كاتی هه‌وای گه‌رممان به زۆپا چاره‌سه‌ركردووه، كۆمپانیاكه به‌ڵێنیداوه له‌م مانگه‌دا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
دووپاتیشی كرده‌وه "ئێمه نامانه‌وێ كاره‌ساتێكی نه‌خوازراو رووبدات، بۆیه تا سه‌لامه‌تی له بیناكه نه‌بێت و دڵنیا نه‌بین ئاو و هه‌واكه به رێكوپێكی ده‌ڕوات و كۆمپانیاكه به‌ڵێنی سه‌لامه‌تیمان نه‌ده‌نێ ناتوانین ئاو و هه‌وای گه‌رمیان بده‌ینێ، به‌ڵام كۆمپانیاكه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی داوه له‌م مانگه‌دا".
د.ئاراس جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه "به‌ڵێنی ئه‌وه به خوێندكاران ده‌ده‌ین له 26ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌نده‌ره‌كه بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌رچوو له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر دا گرێبه‌ستی بۆ ده‌كه‌ین و ده‌سته‌بكار ده‌بێت، داواش له خوێندكاران ده‌كه‌ین ئه‌م ماوه كه‌مه‌ی ماوه تا چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان دان به‌خۆیاندا بگرن".
باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه بۆ چاره‌سه‌ر خێرا و كاتی بۆ هه‌ر بینایه‌كی به‌شه‌ناوخۆیی چوار باجیان بۆ پاكردنه‌وه دابین كردووه.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ده‌شڵێت "ده‌بێت خوێندكاران ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرن كه 10 هه‌زار ژماره‌یه‌كی زۆره و 30 باڵه‌خانه‌مان هه‌یه هه‌ر یه‌كێك 500 بۆ 700 خوێندكاری تێدایه و ده‌كرێت ره‌چاوی ئه‌م حاڵه‌تانه‌مان و رۆتیناتیش بكرێت".
وتیشی: "هه‌ندێك فراكسیۆن و په‌رله‌مانتار سه‌ردانیان كردووین، پێمان وتن گرفتمان ته‌نها ئه‌وه‌نیه پاره‌مان بۆ دابین بكرێت، ئێمه پێویشتمان به‌وه‌یه بۆ ساڵانی ئاینده‌ش گرێبه‌ست بكرێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هیچ نه‌بێت بۆ پێنج ساڵ بێت، چونكه ناكرێ هه‌موو ساڵێك گرێبه‌ست له مانگی حه‌وت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئێمه‌ش داواكاری بكه‌ینه‌وه و تا مانگی 11 و 12 جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نده‌ریش بكرێت بۆ كۆمپانیای چاككه‌ره‌وه و پاككه‌ره‌وه بۆ پێنج ساڵ بێت باشتره".
شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و رێگای به‌رده‌م زانكۆكه‌یان گرت و داوایانكرد خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت.
PM:05:10:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت