جوتیارێك له تراکتۆر کەوتە خوارەوە و گیان لەدەستدا
وێنەکە خوازراوە
وێستگه نیوز ـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، هاوڵاتییه‌ك له كاتی كێڵانی زه‌ویدا له تراكتۆره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته خواره‌وه و گیانی له ده‌ستدا.
عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە هاوڵاتیەک کەپیشەی جوتیارە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو.
راشیگه‌یاند: بەوتەی کەسوکاری ئەو هاوڵاتیە ناوی جەبار خان باوەموراد-ە و لەدایکبووی 1941، دانشتووی قەزای کەلارە، بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی چاندنی دانەوێڵە رووی لە گوندی دەکەی حاجی ئیبراهیم کردوە لەکاتی جوتکردنی کێڵگەکەیدا لەتراکتۆرەکە کەوتوه‌تە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو شۆفێری تراکتۆرەکەش بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.
هــ. ر
AM:10:45:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 7224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت