مه‌سعود حه‌یده‌ر: پاره‌ی سێ ساڵی جوتیاران خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد كه به‌ڵێنیان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌رگرتووه له ماوه‌ی ئه‌م مانگە و مانگی داهاتوودا پاره‌ی سێ ساڵی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی له خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانیان بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 دڵنیاكردوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوسیویه‌تی كه له هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2017 شایسته داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 چه‌سپاوه و مه‌رجیان ئه‌وه بووه كه به‌شه‌خسی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ببین و دواتریش به‌ڵێنیان لێوه‌رگرتووه كه ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بكات و ئه‌ویش به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
به‌وته‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق قسه‌یان كردووه و بڕیاره به دووجار كۆی ئه‌و شایسته داراییانه خه‌رج بكرێت و هه‌فته‌ی داهاتووش ده‌ست به خه‌رجكردنی نیوه‌ی پاره‌كه ده‌كرێت و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی خراوه‌ته مانگی داهاتوو.
ر.ع
PM:05:59:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت