په‌رله‌مانتارێك: وه‌زیری كشت‌وكال له‌سودی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران بڕیارێك ده‌رده‌كات
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران قسه‌ی كردووه و وه‌زیر به‌ڵێنی‌داوه بڕیارێك له‌سودی جوتیاران ده‌ربكات.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن چه‌ندین جوتیاری ناوچه‌ی پێنجوێن و خودی قایمقامی پێنجوێنیشه‌وه له‌سه‌ر بێ بازاڕی و ساغنه‌كردنه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیاران په‌یوه‌ندیی پێوه كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رۆژی 4-9-2017 سه‌ردانی چه‌ند جوتیارێكی سنوری پێنجوێن و عه‌لوه‌ی لاوه‌كیی كردووه كه به‌رهه‌می جوتیاران ده‌كڕنه‌وه و بۆی ده‌ركه‌وتووه به‌رهه‌می جوتیاران هێنده بێ بازاڕه به‌ته‌واوی خه‌ریكه جوتیاران له كشتوكاڵكردن و ته‌نانه‌ت كێڵاندنی زه‌وییه‌كانیشیان پاشگه‌ز ده‌كاته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان وتی "له‌نێو بازاڕی پێنجوێن یه‌ك سندوق ته‌ماته‌ی 20 كیلۆ گرامی به چوار هه‌زار دینار بوو، فرۆشیاره‌كه‌ش ده‌یوت یه‌ك سندوق كه 20 كیلۆی تێدایه به 2 هه‌زار و 500 دینار له جوتیاره‌كه‌ی كڕیوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیكرده‌وه، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو قسه‌ی كردووه و وه‌زیریش به‌ڵێنی داوه كه ئه‌و كێشه‌یه تاوتوێ ده‌كه‌ن و بڕیارێك ده‌ده‌ن له قازانجی جوتیارانی كوردستاندا بێت و ببێته جوڵانه‌وه‌ی بازاڕی كشتوكاڵی و به‌روبوومی جوتیاران.
وتیشی "چاوه‌ڕوانین وه‌زیری كشتوكاڵ بڕیارێك له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ربكات كه ببێته جوڵانه‌وه‌ی بازاڕی كشتوكاڵی و قازانجی به‌رهه‌می جوتیاران".
AM:11:37:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت