چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر بێ كاره‌با ده‌بن
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی له ده‌ره‌نجامی لافاوی ماوه‌ی رابردوو به یه‌كێك له‌تاوه‌ره‌كانی كاره‌با هێلی 33kv گه‌یشتووه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك بێ كاره‌با ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "ئه‌و لافاوه‌ی ماوه‌ی رابردوو بووه هۆی لاربوونه‌وه‌ی یه‌كێك له تاوه‌ره‌كانی كاره‌با هێڵی 33kvی نێوان وێستگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین و وێستگه‌ی خانزاد(به‌ستۆر) كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی كه‌وتنی هه‌بوو له‌هه‌ركاتێكدا".
كاره‌بای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "بۆیه تیه‌مه‌كانمان له‌و كاته‌وه سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌بوون، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2018/11/10 له‌كاتژمێر 9ی به‌یانیه‌وه وێستگه‌ی خانزاد كاره‌بای لێبڕاوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر وێستگه‌ی ناوبراو بێ كاره‌با ده‌بن تاوه‌كو سبه‌ینێ 2018/11/11".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هیچ ئاسته‌نگێكی ته‌كنیكی نه‌یه‌ته پێش سبه‌ی به‌ر له ئێواره كاره‌كان ته‌واوبن و هێڵه‌كه بگوازرێته‌وه سه‌ر هێڵه نوێیه‌كه".
كاره‌بای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و شوێنانه‌ی بێ كاره‌با ده‌بن بریتین كۆمه‌ڵگای به‌ستۆڕه، به‌شێك له‌گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری زراره‌تی، به‌شێك له گونده‌كانی بناری سه‌فین، گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌دین".
PM:11:56:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت