قایمقامیه‌تی هه‌ولێر دانیشوانی شاره‌كه له دیارده‌یه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر دانیشتوانی شاره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه له كاتی بینینی دیارده‌ی دابه‌شكردنی كیسی خۆڵ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به‌رامبه‌ر به پاره به سه‌ر هاوڵاتیاندا ئاگاداریان بكه‌نه‌وه تا رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "به‌پێویستمان زانی بۆ به‌رچاوڕوونی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئه‌م ئاگاداریه بڵاو بكه‌ینه‌وه كه چه‌ند رۆژێكه لێره‌وله‌وێ گوێبیستی دابه‌شكردنی كیسی نایلۆنی زبڵ ده‌بین له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره له ماڵان".
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "دوای چاودێریكردن و به‌دواداچوونێكی ورد ئه‌مڕۆ توانرا ئۆفیسی سه‌ره‌كی بدۆزرێته‌وه و داخرا و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه له‌كاتی بینینی ئه‌و جۆره كه‌سانه یاخوود ئه‌و دیارده‌یه .راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر 07502224466 – 07502224488".
AM:11:19:15/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 20426
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت