منداڵێك له خنكان رزگار كرا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی ژاراوه منداڵێك له خنكان رزگار كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی (به‌لكی) سه‌ر به ناحیه‌ی ژاراوه‌ی قه‌زای پشده‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵان له نزیك ماڵی خۆیان كه‌وتۆته ناو حه‌وزێكی ئاو".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "پاش رزگاركردنی له خنكان، منداڵه‌كه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه ناجێگیره و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووه كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
PM:07:40:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت