بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێكی سوتەمەنییەوە هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا
وێنەکان پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردوونەتەوە
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێكی سوتەمەنییەوە لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانی سوتاو گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: شەوی رابردوو لە شارۆچكەی عەربەت تانكەرێكی سوتەمەنی دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی لەدەستدەدات خۆی دەكات بە دوكانێكدا و بەوهۆیەوە گڕ دەگرێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش كە هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانییە دەسوتێت و بەهۆی زۆری سوتانەكەیەوە گیان لەدەستدەدات.
ئهوهش هاتووه: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا و تەرمی سوتاوەكەش بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.
هــ. ر
AM:09:10:01/11/2018
ئهم بابهته 964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت