ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری سوته‌مه‌نی گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ئێران
وێنەکان لە ماڵپەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ وەرگیراون
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له جۆری گازوایل-ی بۆ وڵاتی ئێران گه‌ڕانده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له لیژنه‌كانی پشكنین ده‌ركه‌وت كوالێتییه‌كه‌ی نزمه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ماڵپه‌ری خۆیان بڵاویكردووه‌ته‌وه: بەمەبەستی رێگریکردن لە هاوردەکردنی سوتەمەنی و کاڵای نەشیاو کوالێتی نزم، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2018، لەدوای پشکنین بۆ ژمارەیەک تانکەری سوتەمەنی لە لایەن بنکەی تاقیگەی پشکنینی سوتەمەنی باشماخ، لە جۆری (گاز) دەرکەوت بەپێی ستانداردی دیاری‌کراو نیە و ئاستی کوالیتی نزمە.
ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ ئەومەبەستە توانرا لیژنەیەک پێکبهێنرێت لەنوێنەری چەند فەرمانگەیەکی پەیوەندیداری کۆمەڵگا و دواتر کاری گەڕانەوەی بۆ بکرێت و بگەڕێنرێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
هــ. ر
AM:11:08:04/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت