به وێنه.. له پاركێكی راگرتنی ئۆتۆمبێل ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر سوتان
یەکێک لە تانکەرە سوتاوەکان.. فۆتۆ: پۆلیسی گەرمیان
وێستگه نیوز ـ
له پاركێكی راگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له گوندی گرده‌گۆزینه‌ی سه‌ر به قه‌زای كه‌لار، شه‌ش ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر سوتان.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار لە پارکێکی راگرتنی ئۆتۆمبێل بەهۆکارێکی نادیار گڕ لە ئۆتۆبێلێکی بارهەڵگر بەردەبێت لە ئەنجامی تەشەنەکردنی ئاگرە شەش ئۆتۆمبیلی تر کەلەتەنیشتی یەک پارکیان کردبوو هەموویان بارهەڵگربوون گڕیان گرت.
وتیشی: "پاش گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیسی 104ی کەلارو تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".
روونیشیكرده‌وه: لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتەوەی ئەوئاگرە دەستی پێ کردوە و خۆشبەختانە جگەلەزیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوه‌تەوە.
هــ. ر
PM:08:40:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت