"گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت ده‌بێت یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موار بكرێته‌وه"
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
جێگری پێشووی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان باس له ئه‌گه‌ره‌كانی دانانی دوو جێگر ده‌كات بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی هه‌رێم و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران دوو جێگری هه‌بێ ده‌بێت یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه".
به‌هار مه‌حمود، جێگری پێشووی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، هه‌یكه‌له‌ی حكومه‌ت وا داڕێژراوه كه سه‌رۆك وه‌زیران یه‌ك جێگری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم وا پێویست بكات سه‌رۆك وه‌زیران دوو جێگری هه‌بێت، ده‌بێت یاساكه له په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه.
به‌هار مه‌حمود، كه ئێستا په‌رله‌مانتاری عیراقه له فراكسیۆنی گۆڕان وتیشی: "ئه‌وكاته‌ی كه یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موار ده‌كرێته‌وه، ده‌بێت جێگره‌كان هه‌ردووكیان ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك یه‌كیان هه‌بێت، به‌ڵام ناوه‌كانیان بگۆڕێت، بۆ نمونه یه‌كیان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بێت بۆ كاروباری هونه‌ری یان ئابووری، ئه‌وكات به‌پێی بارودۆخه‌كه دیاری ده‌كرێت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌نگۆ هه‌یه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم داوای جێگری دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیران بكات، ناوبراو روونیكرده‌وه: "به‌پێی زانیاری من بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای هیچ پۆستێكی نه‌كردووه".
له 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا، تا ئێستا كۆمسیۆن سه‌دا 85ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگه‌یاندووه و به‌هۆی زۆری سكاڵاكانه‌وه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی نه‌یتوانیوه ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان رابگه‌یه‌نێت.
PM:12:01:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت