حکومەتی هەرێم لە قەرزەکانی رابردوی سەر کۆمپانیاکان خۆشدەبێت


 وێستگه‌ نیوزـ

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لێخۆشبونی لە قەرزی ساڵانی ڕابردوی کۆمپانیاکان راگەیاند و جەختدەکاتەوە كه‌ لەسەرەتای ئەمساڵەوە ھەر قەرزێک بکەوێتەسەر ھەر کۆمپانیایەک، لێی وەردەگیرێت.  

لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی باجەکان و خانوبەرەی میری و بەڕێوەبەرایەتی باجی کۆمپانیاکانی کردوە، نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندوە، لەڕوی یاساییەوە دەبوو ڕێکخراوەکان لەکاتی خۆیدا باجیان لێوه‌ربگیرایه‌، بەڵام لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت ئەم باجە وەرنەگیراوە.

ئاشكراشیكردووه‌ "بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی ژمێرەی کۆتایی ساڵانەی ڕێکخراوەکان داخراوەو ئەو کارمەندانە کاتیی بون و زۆربەیان لەکارەکانیان نەماون، بۆیە لەڕوی کردەییەوە لەوانەیە ئەستەم بێت ھی ساڵانی دیکە وەربگیرێت".  

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران نوسیویەتی:"بۆیه‌ رەزامەندی درا بە لێبوردنیان لەم باجە بۆ ساڵانی پێشوو، بەڵام لە رۆژی 1ی کانونی دوەمی 2017وە ئەم باجەیان لێوەرده‌گیرێت".

ر.ع


PM:03:53:07/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 48354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو