حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌ست به‌ دانوستان ده‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری‌ کشتوکاڵی‌ حکومەتی‌ هەرێم رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا حکومەتی‌ هەرێم دەست بەدانوستان دەکات لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان.

 عەبدولستار مەجید، وەزیری‌ کشتوکاڵ و ئاودێری‌ حکاومەتی‌ هەرێم بە ئێن ئاڕ تی‌ ڕاگەیاند "بڕیارە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووه‌می 2017، حکومەتی‌ هەرێم سەرەتا لەگەڵ سەرۆکی‌ فراکسیۆنەکانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکات، گرنگترینیان گوزەرانی‌ خەڵک و پرۆژە یاسای‌ بودجەی‌ عیراق".

وتیشی، هەر لەم هەفتەیەدا دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی‌ هەرێم دەکەین و بۆ وەرگرتنی‌ ڕاوبۆچونیان لەسەر کۆی‌ ئەو پرسە هەنوکەییانەی‌ کە ئێستا بونەتە گرفتی‌ هاوڵاتیان".

له‌ لەکۆبوونەوەی‌ 6ی تشرینی دووه‌می 2017ی ئەنجومەنی‌ وەزیراندا بڕیاردرا حکومەتی‌ هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و سەرۆکی‌ فراکسیۆنەکانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان و پەرلەمانتارانی‌ بەغدا کۆببێتەوە.

ر.ع


PM:05:22:11/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو