وه‌زاره‌تی شه‌هیدان چاوه‌ڕێی شاره‌وانی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان.
فواد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كی زۆره ره‌زامه‌ندی دراوه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون، به‌ڵام پرسه‌كه لای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان دابین بكات و دیاری بكات".
فوئاد عوسمان وتیشی: "پرسه‌كه لای وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه زیاتر نه‌ك وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان چونكه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه: "له رابردوودا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێی راگه‌یاندوین كه رێكه‌وتننامه‌یان نییه بۆ دیاری كردنی زه‌وی هه‌ر كاتێك رێكه‌وتن نامه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌ستده‌كرێت به دیاریكردن و دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان".
PM:06:23:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت