سلێمانی.. 229 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشانی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر خەرج دەکرێت
وەجبەی چوارەمی پارەکەیە
وێستگه نیوز ـ ههستیار
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی کەسوکاری پلە (یەک) ی شەھیدانی سەنگەری كردووه رایدهگهیهنێت، بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانیان حکومەت بڕی 229 ملیۆن دیناری دابینكردووه.
شیروان محهمهد ئهمین، له راگهیاندنی بهڕێوهبهرایهتی گشتیی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگهیاند: لە رێگەی بەشی تەندروستییەوە بڕی 229 ملیۆن دینار وەجبەی چوارەمی ھاوکاری بۆ ئەو نەخۆشانە خەرجدەکرێت کە کەسوکاری پلە (یەک)ی شەھیدانی سەنگەرن.
وتیشی: "ئەو ھاوکارییە لە ساڵانی ڕابردودا بەھۆی دروستبونی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوو، بەڵام بەھەوڵەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم توانراوە ئەوانەی کەسوکاری پلەیەکی سەربەرزی شەھیدانی سەنگەرن، بۆ چارەسەری تەندروستیان لەدەرەوەی نەخۆشخانەی شۆڕش و حکومیەکانیش، نرخی تێچوی نەشتەرگەرییەکانیان بۆ خەرجبکرێت".
ئاماژەی بهوهشكرد: ھەموو سەرفکردنێکی پارە بۆ کەسوکاری پلە (یەک)ی شەھید بەگوێرەی پسوڵەی نەشتەرگەری خەرجکراو دەبێت.
AM:11:12:25/09/2018
ئهم بابهته 11212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت