به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتوو: پارتی و یه‌كێتی توخمی چاكسازییان تێدا نییه
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تانەیەکدا بۆ پارتی و یەکێتی دەڵێت: "ئەمانە توخمی چاكسازییان تێدا نییه‌و پێویسته هاوڵاتیان بڕوا به بانگه‌شه‌و دروشمه بێ ماناكانیان نه‌كه‌ن."
ئه‌رسه‌لان ساڵح، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتوو، له میانه‌ی به‌شداری‌كردنی له به‌رنامه‌ی گفتوگۆی كه‌ناڵی سپێده رایگه‌یاند: چاكسازی لای یه‌كگرتوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو پڕه‌نسیپه‌و به ئه‌ندامه پاك و چاكه‌خوازه‌كانی له رابردوودا سه‌لماندوویه‌تی، هه‌روه‌ها ئاینده‌ی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه بۆ یه‌كگرتوو و یه‌كگرتوو ئاساكانه.
وتیشی: له 27 ساڵی رابردوودا هه‌ر پارتی و یه‌كێتی سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كان و لاواز كردنی كوردستان و تاڵانكردنی داهاته‌كه‌ی و فرۆشتنی خاكه‌كه‌ی نه‌بوون، كه ئێستا ئه‌یانه‌وێ به دروشمی بێ مانا خۆیان نمایش بكه‌ن، هاوڵاتیانیش له‌وه وریاترن ئیتر به‌و قسانه فریو بخۆن.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتوو وتیشی: "پێویسته خه‌ڵكی چیتر بڕوا به بانگه‌شه و به‌ڵێنه‌كانیان نه‌كات چونكه یه‌كێتی و پارتی توخمی چاكسازییان تێدا نییه و ئەمڕۆ بێت یان سبەی، وه‌ك چۆن موباره‌ك و بن عه‌لی و ئه‌وانی دیكه وڵاتیان به‌جێهێشت، ده‌بێت ئه‌مانیش ماڵئاوایی بكه‌ن"، چه‌ونكه به‌وته‌ی ناوبراو، ئه‌وان "پایزی ته‌مه‌نیان نزیكبوه‌ته‌وه".
PM:09:45:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت