لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی گه‌رمیان ژمارەیەک بڕیار و راسپاردەی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركرد
دیمەنێک لە کۆبونەوەکە
وێستگه نیوزـ
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی ئیدارەكه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2018 كۆبونه‌وه و سه‌باره‌ت به به‌پرسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند بڕیار‌و ڕاسپارده‌یه‌كیان ده‌ركرد.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌با له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چو كه مه‌به‌ست لێی تاوتوێكردنی پرسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو له‌سنوره‌كه و تیایدا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراو ده‌زگاو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تیش بۆ جێبه‌جێكردنیان راسپێردران.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا داواشكرا لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كانیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی هه‌رێم بن و به‌شێك نه‌بن له تێكدانی سیمای شار‌و به‌شێوازێكی شارستانی درێژه به‌بانگه‌شه‌كانیان بده‌ن و ئه‌و كاته‌ی كه‌دیاریكراوه بۆیان بانگه‌شه‌كانی خۆیانی تێدا ئه‌نجام بده‌ن و و هاوكارو هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت بن.
گرنگرترین ئه‌و بڕیارانه‌شی كه‌دەرکران:
1- دیاریكردنی كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه تا كاتژمێر 10ی شه‌و.
2- كاندیده‌كان به‌شێوازێكی شارستانی پۆسته‌ره‌كانیان له‌و شوێنانه‌ی بۆیان دیاریكراوه هه‌ڵبواسن و نه‌بنه به‌شێك له پێشێلكاری.
3- كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌سنووره‌كه‌دا ڕۆڵی باش بگێڕن له هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه ئه‌گه‌ر ڕویدا و كاره‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانیدا جێبه‌جێبكه‌ن.
4- تیمێكی گه‌ڕۆك پێكبهێنرێت له‌سنووری قه‌زاو ناحیه‌كانداو ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر له‌كاتی بینینی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌و تیمانه‌ش پێكهاتبین له نوێنه‌رانی (شاره‌وانی و هێزه ئه‌منییه‌كان و كاره‌با).
PM:09:32:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3473
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت