كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
وێستگه نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بڕگه‌یه‌ك له په‌یڕه‌وی ژماره 9ی ساڵی 2018 هه‌موار بكاته‌وه و ده‌نگده‌ری نه‌خوێنده‌وار ناچار بكات ته‌نها پشت به كه‌سی پله یه‌ك یان پله دوو ببه‌ستێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 12 یەیلولی 2018 دەریکردوە، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه كه بڕگه‌ی 4ی له په‌یڕه‌وی ژماره 9ی ساڵی 2018 هەموارکردوەتەوە كه تایبه‌ته به په‌یڕه‌وی ده‌نگدان و له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه كه پێویسته ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ی خوێندنه‌وه و نوسین نازانێت، ته‌نها پشت به كه‌سی پله یه‌ك و پله دوو ببه‌ستێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ده‌نگدان.
PM:06:25:12/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3353
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت