له رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان دوو هاوڵاتی برینداربوون
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ی ئابی 2018، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگای كەلار-دەربەندیخان دوو هاوڵاتی برینداربوون.
بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی گەرمیان له راگهیهندراوێكدا وتی، ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان سەنی لە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا گەڕاوەتەوە بۆ كەلار و لە نزیك گوندی سەید مەحمود وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە سەرنشینێكی و شۆڤێرەكەی برینداربوون.
دوای رووداوەكەیش لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و بریندارەكانیش رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی كەلار كراون.
رووداوەكە دوای سێ رۆژ دێت لە رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر هەمان رێگا كە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
بههۆی خراپی رێگاوبانهكان و پابهند نهبوونی شۆفێران به رێنماییهكانی هاتوچۆوه، رۆژانه چهندین رووداو روودهدهن و بههۆیهوه قوربانی لێدهكهوێتهوه.
هــ. ر
PM:08:11:17/08/2018
ئهم بابهته 26452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت