كۆسره‌ت ره‌سول و عه‌لی قه‌ره‌داغی: پێویسته لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بن
وێستگه نیوز -
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن له پرسه سیاسییه‌كاندا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئابی 2018 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی له د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن له پرسه سیاسییه‌كاندا".
ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و له‌ناوبردن و بنبڕكردنی تیرۆر له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردوولا كۆك بوون كه "له هه‌موو ئاستێك به‌ره‌نگاری بیری توندڕه‌وی ببنه‌وه‌و مامۆستایانی ئایینی رۆڵی خۆیان بگێڕن له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانڕه‌وی و پێكه‌وه ژیان له ناوچه‌كه".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و بیروڕای له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
PM:08:44:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت