دانانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نوێی یه‌كێتی له سۆران نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
دانانی به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له سۆران نیگه‌رانی كادیرانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندیش ده‌ڵێت، پێیان باشبووه كه‌سێك دابنرێت خه‌ڵكی سنووره‌كه بێت.
دوێنێ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتییه‌وه، ئاڵوگۆڕ له پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له سۆران كرا، له جێگه‌ی سیروانی كوێخا نه‌جم، ئاسۆس عه‌لی ده‌ستبه‌كاربوو.
هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، سیروان كوێخا نه‌جم به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ند، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ند كردووه و مه‌كته‌بی رێكخستنیش كۆبوونه‌وه‌یان به ئه‌وان كردووه و رایان وه‌رگرتوون بۆ دانانی به‌رپرسی نوێیان و داوایان كردووه كه‌سێك دابنرێت خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "شه‌وی پێش هاتنی به‌رپرسانی مه‌كته‌بی رێكخستن و به‌رپرسی نوێ، قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌كته‌بی رێكخستن كرد و وتمان رازی نین، به‌ڵام كێشه‌مان نییه و رێگریشی بۆ دروست ناكه‌ین، چونكه پێمان باشبوو له باڵه‌كایه‌تی تا خۆشناوه‌تی كه‌سێك بێت"، هه‌روه‌ها وتیشی "ژماره‌یه‌ك له جێگران و به‌رپرسانی كۆمیته‌كانیش ئاماده‌ی پێشوازیكردنه‌كه نه‌بوون".
هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن وتیشی: "ئێمه كێشه‌ی شه‌خسیمان له‌گه‌ڵ كاك ئاسۆس نییه و ئێستا تێكۆشه‌رێكی یه‌كێتییه، بیانووی مه‌كته‌بی رێكخستنیش ئه‌وه بوو به‌رپرسه‌كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هاوكاری به‌رپرسی نوێ ده‌كه‌ن، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند وتی "وه‌كو خۆم ئیشێك بێت بۆ یه‌كیتی ده‌یكه‌م، به‌ڵام له‌مه‌ودوا وه‌كو جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند ده‌وام ناكه‌م".
ئاسۆس عه‌لی پێشتر له حزبی ئاینده بوو به سه‌رۆكایه‌تی قادر عه‌زیز، به‌ڵام كۆتایی ساڵی 2015 چوونه نێو ریزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه.
هــ. ر
PM:12:37:08/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4890
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت