سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆنگره كۆدەبێته‌وه
وێستگه نیوز -
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆنگره كۆببنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان "pukmedia" بڵاویكرده‌وه كه "بڕیاره سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی شوباتی 2018، له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌بچێت".
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی كۆنگره و دیاریكردنی رۆژی كۆنگره یه‌كلایبكرێته‌وه".
رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی كۆبوه‌وه و سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و به‌ستنی كۆنگره، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له رۆژی 15ی شوباتی 2018، ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان 24-1 بڕیاریدا له سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵ كۆنگره ببه‌سترێت و هه‌ر به زۆرینه‌ی ده‌نگیش رێككه‌وتن لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی حزبه‌كه تا كاتی ئه‌نجامدانی كۆنگره پێكبهێنرێت.
AM:10:03:15/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3294
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت