"درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان عه‌یبه‌یه‌ك بووبێ، كورتكردنه‌وه‌شی عه‌یبه‌یه‌كی دیكه‌یه"
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانن له كاتی خۆیدا و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان عه‌یبه‌یه‌ك بووبێت، كورتكردنه‌وه‌شی عه‌یبه‌یه‌كی دیكه‌یه.
دلێر مسته‌فا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌پێی یاسا تا رۆژی 6-11-2108 ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان درێژكراوه‌ته‌وه.
دلێر مسته‌فا وتی: "به‌ڵام ده‌كرێت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌یه 60 رۆژ پێشتر، كاتی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نێت".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان عه‌یبه‌یه‌ك بووبێت، ئه‌وا كورتكردنه‌وه‌شی عه‌یبه‌یه‌كی دیكه‌یه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "پێمان باشه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی فرسه‌تێك بده‌ینه كۆمسیۆن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و یاسای هه‌ڵبژاردنیش هه‌موار بكه‌ینه‌وه كه ئایا یه‌ك بازنه یان فره بازنه بێت، هه‌روه‌ها لیستی داخراو یان نیمچه داخراو بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، پێتان باشه سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری بكرێت، دلێر مسته‌فا رایگه‌یاند كه "ئه‌وه پاكێجێكه كه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان رێككه‌وتن سه‌رۆكێك دابنرێت ئه‌و كاته‌ش ئیمزا له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشوو ده‌كرێت و سه‌رۆكی نویش داده‌نرێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وه‌كو یه‌كێتی ئاماده‌ن پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ربگرن، ناوبراو روونیكرده‌وه‌كه "جارێ بیرمان لێنه‌كردۆته‌وه، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنی سیاسییه‌وه هه‌یه".
PM:12:43:18/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3142
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت