سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا قسه له‌سه‌ر به‌ستنی پلنیۆم یان كۆنگره ده‌كه‌ین
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند تاووتوێی به‌ستنی كۆنگره یان پلنیۆم بۆ حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان.
سامان گه‌رمیانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی له مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال له رۆژی 14-2-2018 به ژماره‌یه‌ك میدیا له‌نێویاندا وێستگه نیوزی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت چۆن هه‌ستن به ئه‌نجامدانی پلنیۆم یان كۆنگره كه دوو بژارده‌ن بۆ یه‌كێتی و ئومێد ده‌كرێت له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه پێك بێن كۆنگره یان پلنیۆم ببه‌ستن.
له وه‌ڵامی پرسیاری وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌كرێت له‌بری كۆنگره، پلنیۆم ببه‌ستن، ناوبراو وتی: "ده‌كرێت پێش كۆنگره‌ش پلنیۆم ببه‌ستین، چونكه ره‌نگه پلنیۆم ئاسانتر بێت و بتوانین له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بیكه‌ین، به‌ڵام بۆ كۆنگره ره‌نگه كاتی بوێت، ئه‌گه‌ر لیژنه‌كانی كۆنگره‌ش ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ كۆنگره كردبێت ره‌نگه هه‌نگاو بۆ كۆنگره بنێین".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كۆنگره‌كه‌یان چین، گه‌رمیانی وتی: "هه‌موو لایه‌ك بۆ به‌ستنی كۆنگره كۆكین، به‌ڵام بۆ ئالیاتی كۆنگره هێشتا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره ده‌كرێت".
بڕیاره یه‌كێتی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یان ببه‌ستن و ئاماده‌كارییه‌كانیشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه.
AM:10:56:15/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2854
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت