ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە کۆبوەوە

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میوانداری دوو بەرپرسی سلێمانی ده‌ستیپێكردووه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.

دوێنێ كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و تیایدا میوانداری بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵە لقی سلێمانی و بەڕێوەبەری دروستكردنی دانەوێڵە دەكرێت لەسەر هۆكاری خراپی بەشە ئاردی هاوڵاتیان لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، پێشتر لیژنەكەیان بەدواداچوونی وردی بۆ خراپی ئەو ئاردە كردووە كە دەدرێتە ماڵان، بۆیە ئێستا ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەن بۆ ئەو مەبەستە گەیشتنە بە چارەسەرێكی گونجاو.

هــ. ر


AM:11:15:14/08/2018
















ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو