ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەكان بڕیاریدا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لەماوەی 60 رۆژدا پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارەكان ناوی كاندیدی ئەنجومەنی شارەوانییەكان ئامادە بكەن بۆ ئەوەی لەئەنجومەنەوە بۆ پەسەند بكرێن.


ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەكان كە پێشتر بڕیاردراوە 40%ی لە دام و دەزگا حكومییەكان و 60%یشی بۆ ریكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بێت، ئەمڕۆ بڕیاردراوە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەكان لەماوەی 60 رۆژدا كاندیدەكان دیاری بكەن و رەوانەی ئەنجومەنی پارێزگایان بكەن بەمەبەستی پەسەندكردن.

ئەنجومەنی شارەوانییەكان بۆ یەكەمجار ساڵی 2000 لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردران و تائێستا هەڵبژاردنی دیكەیان بۆ نەكراوە.


PM:01:41:10/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو