عه‌بادی ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسی باڵای ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ كرد

‌حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ژماره‌یه‌ك وه‌زیری پێشوو و به‌رپرسی باڵای به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ كرد.


بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی عەبادی، ئەو وەزیر و بەرپرسانە لە دۆسێی گەندەڵی لە گرێبەستی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانە لە چەند پارێزگایەکی عیراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی ناوی ئەو وەزیر و بەرپرسانەی ئاشکرانەکردووە، بەڵام کۆتایی مانگی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختی لەوەکردەوە لە ماوەی داهاتوودا ناوی ئەو وەزیر و بەرپرسانە ئاشکرا دەکەن کە لە دۆسێی گەندەڵی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو حەیدەر عەبادی، دەسەڵاتەکانی وەزیری کارەبای سڕکرد تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا تەواو دەبن.

هــ. ر


AM:10:18:07/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو