نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، 10 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: نرخی یه‌ك دۆلار به حه‌واڵه به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 700 تمه‌ن بووه، هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به 12 هه‌زار و 250 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به 14 هه‌زار دینار بوو.
هــ. ر
PM:06:33:29/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 35238
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت