نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ئابی 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌مجۆره بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، هه‌شت هه‌زار 850 تمه‌ن به‌رامبه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نرخی یه‌ك دۆلار به حه‌واڵه به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 400 تمه‌ن بووه، هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به 13 هه‌زار و 250 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به 13 هه‌زار و 100 دینار بوو.
هــ. ر
PM:02:57:01/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 16882
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت