نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئابی 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی نوێترین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن ته‌مه‌نی ئێرانی به‌رانبه‌ر به 100 دۆلاری ئه‌مریكی بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: نرخی 100 هه‌زار تمه‌ن به 12 هه‌زار و 150 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
هاوكات نرخی 100 دۆلار به حه‌واڵه به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن بووه.
هــ. ر
AM:11:06:09/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 55874
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت