ئێران سكاڵای له‌دژی ئه‌مریكا تۆمار كرد
وێستگه نیوز -
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه به تۆمه‌تی پێشێلكردنی په‌یماننامه‌یه‌كی ساڵی 1955ی نێوان هه‌ردوو وڵات، كۆماری ئیسلامی ئێران سكاڵای له‌دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆماركرد.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه، ئێران سكاڵای له دژی ئه‌مریكا تۆماركردووه و ده‌ڵێت ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا له مانگی ئایاردا سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا په‌یماننامه‌یه‌ك پێشێل ده‌كات كه له ساڵی 1955دا له نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا كراوه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش به دادگای نێوده‌وڵه‌تی وتووه، سكاڵاكه‌ی ئێران بێ بنه‌مایه‌وه و له دادگا به‌رگری له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای بێڕێزی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر دیپلۆماسی و به‌ڵێنه یاساییه‌كان، ئێران پابه‌نده به یاساكانه‌وه.
له ئایاری ئه‌مساڵدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ چین و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ڕوسیا و ئه‌ڵمانیادا كشایه‌وه كه له ساڵی 2015دا ئیمزا كرا و به‌ڵێنیدا سزاكانی وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر تاران‌دا بسه‌پێنێته‌وه‌كه كه‌رتی وزه و پیترۆكیمیایی و كه‌رته ئابوورییه‌كانی ئێران ده‌گرێته‌وه.
AM:09:49:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1718
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت