له هێرشێكی داعشدا 15 چه‌كداری تاڵیبان كوژران
وێستگه نیوز –
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵی سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و 15 چه‌كداری بزووتنه‌وه‌كه‌یان كوشت.
نووسینگه‌ی حاكمی هه‌رێمی سه‌ریپولی باكوری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان له هه‌رێمه‌كه‌یاندا و له ئاكامدا لانی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و 5ی دیكه برینداربوون.
زه‌بیحوڵا ئامانی وته‌بێژی نووسینگه‌ی حاكمی هه‌رێمی سه‌ریپول بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز وتی: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2 چه‌كداری داعش خۆیان كردووه به ماڵی سه‌ركرده‌یه‌كی تاڵیبان و ده‌ستیانكردووه به ته‌قه‌كردن".
ئاماژشی به‌وه‌دا كه "هێرشه‌كه له ناوچه‌ی سه‌یدی هه‌رێمی سه‌ریپول ئه‌نجام دراوه و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و 5ی دیكه برینداربوون".
ئه‌م هێرشه پاش چه‌ند رۆژێك دێت له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و پـێكدادان له نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و داعش له هه‌رێمه‌كانی باكوری وڵاته‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌تاڵا خۆگیانی وته‌بێژی هه‌رێمی نه‌نگه‌هار وتی: "دوێنێ دووشه‌ممه به هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژراوه كه ناوی سابا گوله و به محه‌مه‌د ئه‌لخوراسانی ناوده‌برێت".
وتیشی: "ناوبراو به‌رپـرسه له كوژرانی سه‌دان كه‌س و پـێشتر تاڵیبان بووه و له پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش له كۆتایـیه‌كانی ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به‌م گروپه‌وه كردووه".
سەرچاوە: VOA
PM:11:42:17/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2494
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت