حكومه‌تی عیراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ پارێزگای به‌سره ده‌ركرد
وێستگه نیوز –
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بارودۆخی گشتی وڵات و دۆسێی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تاووتوێ كرد و ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ پارێزگای به‌سره ده‌ركرد.
نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبۆوه و بارودۆخی گشتی وڵات و دۆسێی خزمه‌تگوزارییه‌كان و راسپارده‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 262 پێكهێنرا، تاووتوێ كرد.
نووسینگه‌ی عه‌بادی رایگه‌یاند كه سه‌باره‌ت به پارێزگای به‌سره ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا:
1-له پاره‌ی پترۆدۆلار پاره بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌رخان بكرێت.
2- به‌شی پارێزگاكه له داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان خه‌رج بكرێت.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌می ئاو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا:
1- به‌شه‌ئاوی شاره‌كه له پرۆژه‌ی نازم قه‌لعه به‌ڕێژه‌ی 75 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا زیادبكرێت و له پرۆژه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لبدعه بۆ 7.5 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌دا زیاد بكرێت.
2-كۆتایی مانگی ئابی داهاتوو پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوی به‌سره به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی بخرێته كار.
3-ئاماده‌كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئێستا و ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی ئوم قه‌سر و وێستگه‌ی فاو و سیحان.
4- جێبه‌جێكردن و فراوانكردنی پرۆژه‌كانی ئێستا كه رۆژانه 580 هه‌زار متر سێجا ئاوی خواردنه‌وه دابین بكات.
5-به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانی پلاندانان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه گه‌وره‌كان به سوودوه‌رگرتن له قه‌رزه‌كان و ئه‌و پارانەی له بودجه‌دا ته‌رخان كراوه.
سه‌باره‌ت به كاره‌باش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا:
1-ده‌سه‌ڵات بدرێت پارێزگای به‌سره كه كاركردن له پرۆژه راگیراوه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی پاره یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان، بگوازێته‌وه بۆ کۆمپانیاکانی سه‌ر به وەزارەتی کارەبا.
-له‌حاڵه‌تی بوونی كێشه‌ی هاوشێوه‌دا پارێزگاكانی تریش هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیان پێبدرێت.
به‌گوێره‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادی، له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ دانیشتوانی شاری به‌سره و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عیراق كرا.
ئه‌م بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عیراق وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ داواكاری خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره كه ماوه‌ی 10 رۆژه ده‌ستیان كردووه به‌خۆپیشاندان و داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و دابینكردنی هه‌لی كار ده‌كه‌ن.
PM:10:55:17/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت