له رووداوێكی هاتوچۆدا فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌و برایه‌كی گیانیان له ده‌ستدا
كارزان عه‌بدولكه‌ریم
وێستگه نیوز ـ
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە رێگای دهۆك، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ته‌مموزی 2018، فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە و برایەكی گیانیان لە دەستدا.
هێزه‌كانی پشتیوانی دوو له پرسه‌نامه‌یه‌كدا هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پشتراستكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، یەكێك لەفەرماندە بەتواناو دڵسۆزەكانی ھێزی پێشمەرگەو لێپرسراوی ھۆبەی جموجۆڵی ھێزەكانی پشتیوانی دوو عه‌مید روكن كارزان عه‌بدولكه‌ریم، لە رووداوێكی ھاتوچۆدا لە رێگای شاری دھۆك لەگەڵ كاكە كاروانی برای گیانی پاكیان سپارد".
ئه‌وه‌شی وتووه: "بەناوی فەرماندەو سەرجەم ئەفسەران و پێشمەرگەكانی ھێزەكانی پشتیوانی دوو پرسە وماتەمینی خۆمان رادەگەینین داواكارین لە خوای گەورە سەبوری خانەوادەو كەس و كاروو بنەماڵەی ھەردوو كۆچكردوو بدات".
هــ. ر
PM:05:10:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 26738
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت