راگه‌یه‌ندراوێك له فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند كه له باكووری ته‌لـله‌عفه‌ر و ئاڤگه‌نی، چه‌كدارانی داعش كه‌وتنه بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌وه و دوای شه‌ڕێكی قورس لاشه‌ی 130 تیرۆریست كه‌وتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "تیرۆریستان له باكووری ته‌لـله‌عفه‌ر و ئاڤگه‌نی، كه‌وتنه بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌وه و دوای شه‌ڕێكی قورس و له ماوه‌ی 72 سه‌عاتی رابردوودا، تیرۆریستان شكستیان برد و زه‌بری كوشنده‌یان به‌ر كه‌ت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نداراوه‌كه‌یه:
دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له شه‌ڕی ته‌لـله‌عفه‌ر و ئاڤگه‌نی (عیازییه) تووشی شكست هاتن، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا ڕێگایه‌ك بۆ خۆده‌ربازكردن به‌ره‌و سووریا بكه‌نه‌وه. به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماده‌ییی ته‌واویان هه‌بوو و تیرۆریستان له باكووری ته‌لـله‌عفه‌ر و ئاڤگه‌نی، كه‌وتنه بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌وه و دوای شه‌ڕێكی قورس له ئه‌نجامدا له ماوه‌ی ٧٢ سه‌عاتی ڕابردوودا تیرۆریستان تووشی شكست و زیانی گه‌وره هاتن و لاشه‌ی ١٣٠ تیرۆریست كه‌وتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و، گه‌ڕان به‌دوای پاشماوه‌كانی ئه‌و تیرۆریستانه به‌رده‌وامه.
فه‌رمانده‌ییی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
29ـی8ـی2017
PM:07:43:29/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت